راگەیەندراوی هاوبەشی ٧ وڵاتی ئەوروپا لەبارەی غەززە: لە بەرامبەر درامای مرۆڤایەتی لە غەززە بێ دەنگ نابین

سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسپانیا، نەرویج، ئیزلاندا، ئیرلاندا، لوکسەمبورگ، ماڵتا و سلۆڤینیا بەهۆی قەیرانی مرۆیی لە غەززە هۆشداریێکی توندیان بە رژێمی داگیرکەر دایەو و بانگێشتی کۆتایی هێنان بە گەماڕۆ و ئاگربەستی بەپەلە کرد.
سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسپانیا، نەرویج، ئیزلاندا، ئیرلاندا، لوکسەمبورگ، ماڵتا و سلۆڤینیا بەهۆی قەیرانی مرۆیی لە غەززە راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
سەرکردەکانی وڵاتەکان جەختیان لەوە کرد کە ئیتر ناتوانرێت چاو لە بەرامبەر "درامای مرۆیی" لە ناوچەکە داپۆشرێت و بانگێشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا کە هەرچی زووە دەسوەرداری پرسەکە بن.
لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کرا، لە غەززە زیاتر لە ٥٠ هەزار مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و سەدان هەزار مرۆڤ بێ خانوو ماون و بە تایبەت منداڵەکان رووبەرووی مەترسی برسێتی بوونەتە.
هەروەها هۆشداری درا، ئەگەر هەرچی زووە هەنگاو نەهاوێژرێت هەزاران کەسی دیکە بەهۆی برسێتی و نەخۆشی گیانیان لەدەستدەدەن و بانگێشت کرا کە هەرچی زووە کۆتایی بە گەماڕۆی سەر غەززە بهێنرێت و تەواوی رێگاکانی بەرامبەر هاوکاری مرۆیی لاببرێن و ئاگربەستی بەپەلە رابگینرێت.
هەروەها ئیدانەی هێرشەکانی جووڵەکەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی ئەمریکا بەهۆی کاریگەری گەردەلوول و زریان ٢٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە وڵاتی پێڕووی کیشوەری ئەفریقای باشوور بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ رووی دا.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پوگواش لەسەر هەڵوێستی ئێران وتی، "پاراستنی پیتاندن و ژێرخانە ئەتۆمییەکان دانوستانی لەسەر ناکرێت."
میچال والدیگەر بەناو پەرلەمانتارێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە بەیاننامەیەکدا کە بە ڕۆژنامەی کنێست دا، بەرگری لە کوشتنی منداڵانی فەلەستینی کرد.